رۆڵی عێراق لە ئازادكردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران ئاشكرادەبێت

هەواڵ / جیهان :: 18/08/2019‌ :: 247‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

میدیا عێراقییەكان لەزاری "عەبدولحسەین هەنین" راوێژكاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق-ەوە بڵاویانكردووەتەوە: لە چارەسەركردنی پرسی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێراندا (گریسی یەك) عێراق كارەكتەری سەرەكی بووە".


بەپێی چەند میدیایەكی فارسی، عێراق دۆست و هاوڕێی گشت لایەنەكانی ئەو قەیرانەیە، بۆیە بووەتە جێی متمانەی نێودەوڵەتی و هاوسەنگكاری پەیوەندییەكان.

بەپێی راپۆرتێكی سایتی ئەفكار نیوز، ئەو بابەتە تەوەرێكی گفتوگۆكانی نێوان حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووە لە سەردانەكەیدا بۆ تاران.

سەرچاوە عێراقییەكان رایانگه‌یاندووه‌: "عەبدولمەهدی دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی رابوردوودا لەلایەن وەزیری بەرگری بریتانیاوە پەیوەندی پێوەكراوە بۆ تاوتوێی دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوت هەڵگری گریسی یەكی ئێران، سەردانی تارانی كردووە".

نەوتهەڵگری ئێرانی گریسی یەک کە لەلایەن جەبەل تاریق-ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى بریتانیا، راگیرابوو، رۆژی 15ى ئه‌م مانگه‌ ئازادکرا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure