نەسریەی یەك مانگی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان 52 ملیۆن دینارە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 304‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، نووسینگه‌ی هه‌ولێر


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و رێگه‌گرتن له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی، نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكردووه‌ و فراكسیۆنه‌كانیشی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاگادار كردووەته‌وه‌.

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رێككه‌وتووە له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌سریه ‌و خه‌رجی مانگانه‌ی هه‌ر سێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌وڵێكە بۆ شه‌فافبوون و رێگریكردن له‌ به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی.

دواڕۆژ زانیویه‌تی جگه‌ له‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان، رێواس فایه‌ق وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان مانگانه‌ بڕی 25 ملیۆن دینار نه‌سریه‌ی هه‌یه ‌و هێمن هه‌ورامی، وه‌كو جێگری سەرۆكی په‌رله‌مان 20 ملیۆن دینار، مونا قه‌هه‌وه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان 7 ملیۆن دینارە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure