ئۆتۆمبێلێک هاووڵاتییەکی شێلا و شۆفێرەکەی هەڵات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆە، هاووڵاتییەکی عەرەب له‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دووای رووداوەکە هەڵاتووە.


فازل حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری رووداوێكی هاتوچۆ روویداوه‌ و ئۆتۆمبێلێک هاووڵاتییەکی شێلاوە به‌ناوی فه‌هد حه‌یده‌ر و به‌هۆیەوە گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: "دوای رووداوه‌كه‌ ئه‌و شۆفێره‌ی رووداوەکەی ئه‌نجامداوه‌ رایكردووه‌ و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌".
 
هاوكات تاڤگه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی یاسایی له‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بەدواڕۆژی وت: "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقه‌".

پ: ن.ر
  بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure