ئایا ترامپ بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته‌وه‌ بە سه‌رۆكی ئەمریکا؟

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 119‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

راپرسییه‌كی گشتی له‌ ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات: زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا، له‌و بڕوایه‌دان دۆناڵد ترامپ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020ی سەرۆکایەتی ئەمریکا ده‌نگ ناهێنێته‌وه‌ و شكست ده‌هێنێت.


گۆڤاری هیل-ی ئه‌مریكی، راپرسییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا  ئه‌نجامدا، به‌ گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ 53%ی ده‌نگده‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن: "دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئەمریکا جارێكی دیكه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنابژێردرێته‌وه‌". 

به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ ته‌نیا 39%ی ئه‌مریكییه‌كان ئومێد ده‌كه‌ن ترامپ بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه‌ بە سه‌رۆكی ئه‌مریكا و 8%یش هیچ وەڵامێكیان بۆ ئه‌و پرسیاره‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.

 

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure