دادگا لەسەر قەدەغەکردنی فڕینی فڕۆكەی سەربازی لەئاسمانی عێراقدا هاتەدەنگ

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 414‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


دادگای باڵای عێراق فڕینی هەموو جۆرە فڕۆكەیەكی جەنگی و درۆنی لەئاسمانی وڵاتدا قەدەغە كرد، وەك بڕیارێكی خۆپارێزیی نوێ بۆ بەرژەوەندی گشتی.

 

شارەزایانی ئەمنی هۆكاری دەرچوونی ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە بۆ پارێزگاریكردنە لە ئاسایشی بارەگا سەربازییەكان.

 

حكومەتی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: رێككەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتۆن لایەنی ئەمریكی پابەند دەكات كە بەو بڕیارەوە پەیوەست بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابوردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە بەبێ رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هیچ فڕۆکەیەکی سەربازی بەسەر ئاسمانی وڵاتدا نەفڕێت.

ئا: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure