سەرکردەی حوسییەکان: ئێران دان بە دەسەڵاتی ئێمە لە سەنعا دەنێت

هەواڵ / جیهان :: 18/08/2019‌ :: 79‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
 
سەرکردەی گروپی (ئەنساروڵا)ی حوسی رایدەگەیەنێت: ئێران پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لە سەنعا دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی چەند رێکارێکی کۆماری ئیسلامی کە ئامانج لێی داننانە بە دەسەڵاتی گروپەکەیان لە یەمەن.


عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی گروپی ئەنساروڵای حوسی (دوێنێ شەممە 17ی ئابی 2019) وتی: "ئێران نوێنەرە دیبلۆماسییەکانی دەگێڕێتەوە بۆ یەمەن و وەکو وڵاتێکی ئازادی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکات".

وتیشی: "ئەم هەنگاوەی ئێران، رەنگدانەوەی کاری هاوبەشی براکانمانە لە ئێران و حیزبوڵا و سوریا و عێراق و فەلەستین بۆ رێگەگرتن لە هەژمونی ئەمریکا لە ناوچەکە".

ئەم وتانەی عەبدولمەلیک دوای ئەوە دێت، حوسییەکان بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردەسەر کێڵگەیەکی نەوتی سعودی بەدوری 1100 کم لە سنوری یەمەن. 

ئا: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure