شەڕێكی عەشایەری لەبەسرە روویدا

هەواڵ / عێراق :: 18/08/2019‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سەرچاوەیەكی ئەمنی (رۆژی شەممە 17ی ئابی 2019) رایگەیاند: "شەڕێكی چەكداری عەشایەری لە ناوچەی كەرەمەی سەر بە پارێزگای بەسرە روویداوە".

سەرچاوەكە بێ ناوهێنانی خۆی وتی: "دەمەبۆڵەیەك روویداوە، دواتر پەرەی سەندووە بۆ بەكارهێنانی چەك لەجۆری قورس و سووك".

شەوی رابوردووش لەدوای ئەو رووداوە، پۆلیسی بەسرە هەڵمەتێكی ئەنجامداوە بەمەبەستی دەستگیر كردنی تێوەگلاوان.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure