پەروەردەی عێراق پەنجەمۆری خوێندکار دەخاتەسەر دەفتەری تاقیکردنەوەکان

هەواڵ / عێراق :: 17/08/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، بەغدا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، فەرمانی داوە بە ناوەندەکانی پشکنینی خوێندنی ئامادەیی و بەڕێوەبەری سەرجەم ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکان، لەکاتی تەواوکردنی تاقیکردنەوەدا، چوار پەنجەمۆری قوتابییەکە لەسەر چوار شوێنی دەفتەری تاقیکردنەوە بدەن.

وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، لەلایەن لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکانەوە، چەند رێوشوێنێک گیراونەتەبەر کە گرنگترینیان وەرگرتنی پەنجەمۆری قوتابیانە لە چوار لایەنی دیاریکراوی دەفتەری تاقیکردنەوەکان".

روونیشیکردووەتەوە: پەنجەمۆری پەنجە گەورەی چەپی قوتابییەکە دەخرێتە سەر لاپەڕەی پرسیاری (3) و لاپەڕەی پرسیاری (6) و هەروەها لای بەشی سەرەوەی چەپی لاپەڕەی پرسیاری (5) و لاپەڕەی (10).

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure