پۆلیسى دهۆك ئاگادارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/08/2019‌ :: 472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

پۆلیسى پارێزگاى دهۆك ئاگادارییه‌ك لەسه‌ر دۆزینه‌وه‌ى كه‌سێكى به‌ته‌مه‌ن بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات: "هه‌ركه‌سێك زانیارى له‌سه‌رى هه‌یه‌ كه‌سوكارى ئاگادار بكاته‌وه‌".

هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌17ى ئاب)، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن كه‌ ونبووه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى: "ئێستا ئه‌و پیاوه‌ له‌ بنكه‌ى پۆلیسى سه‌رهه‌ڵدانه‌، داواده‌كه‌ین هاوكارمان بن و هه‌ركه‌سێك زانیارى له‌سه‌رى هه‌یه‌، كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێى شادبنه‌وه‌".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure