ئه‌مریكا بۆ بریتانیا: له‌نێوان ئێمه‌ و ئێراندا یه‌كێكمان هه‌ڵبژێره‌

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2019‌ :: 388‌ جار بینراوە
كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانى ( گریسی 1)

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌رپرسانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌رپرسانى بریتانیا و پێیان راگه‌یاندوون: پێویسته‌ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.


ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگی ئه‌مریكی بڵاویکردەوە: "به‌رپرسانى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و به‌نده‌ر و بانك و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانى (گرەیس 1) مامه‌ڵه‌یان كردووه‌، به‌ نیازی سزادانی ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه‌".

ئاژانسه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌: "واشنتۆن داوای له‌ له‌نده‌ن كردووه‌، كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ئازاد نه‌كات، ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه‌  هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر بازرگانی ئازاد له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ده‌بێت بریتانیا له‌نێوان تاران و واشنتۆندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت". 

(رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی ئاب)، دادگای باڵای جه‌به‌ل تاریق، بڕیاریدا به‌ كۆتاییهێنان به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی (گرەیس 1)ی ئێران كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو له‌و سنووره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure