چین یەکەم موشەکى بازرگانى خۆى رەوانەى بۆشایی ئاسمان کرد

هەواڵ / ئابوری :: 17/08/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

(ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ئاب)، ئاژانسى ئاسمانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى چین توانى به‌ سه‌ركه‌وتوویی یەکەم موشەکى بازرگانى خۆى ره‌وانه‌ى بۆشایی ئاسمان بكات.


به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌: "ئەو موشەکە بازرگانییە ناوى سمارت دارگۆن یه‌كه‌، کێشەکەى دەگاتە 23 تۆن".

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: "یەکێک لە یەکەکانى سەر بە کۆمپانیایەکى تایبەت بە زانستى بۆشایی ئاسمانى ئەو وڵاتە پەرەى بەو موشەکە داوە، تاوه‌كو 3 مانگى دەستکرد رەوانەى بۆشایی ئاسمان بکات بۆ ئەوەى ئینتەرنێتى ئەو فرۆکانەی لە ئاسمانى چین گەشت دەکەن بەهێز و خێرابێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure