ئەمریکا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ کەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێران دەرکرد

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2019‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا  فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ کەشتییە نەوت هەڵگرەکەى ئێران (گریس 1) دەرکرد کە پێشتر لە (جه‌به‌ل تارق) دواى دەستبەسەرکردنى ئازاد کرابوو.


لەوبارەیەوە وەزارەتى دادى ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە ئەو کەشتییە بە بەهاى 995 هەزار دۆلار نەوتى هەڵگرتووەو بەپێی یاساى ئابورى و ناکاوى نیودەوڵەتى "IEEPA" دەستبەسەر دەکرێتەوە، لەبەر ئەوەى ئێران ویستویەتى بە شێوەیەکى نایاسایی لە رێگاى دەریاوە یارمەتى هێزەکانى سوپاى پاسدارانى وڵاتەکەى بدات لە سوریا کە وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى ناسێندراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە جەلیل ئیسلامى یاریدەدەرى کاروبارى دەریایی لە رێکخراوى بەندەرەکانى ئێران لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا پێشتر وتبووى: "ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ماوەى شه‌ش هەفتە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن حکومەتى به‌ریتانیاوەو دواى فەرمانى ئازادکردنى وا چاوەڕوان دەکرا کە ئاڵاى ئێرانی لەسەر هەڵبکرێت و ستافەکەى و ناوەکەشى بگۆڕدرێن، پێش ئەوەى جارێکى دیکە دەست بەگەشتەکانى بکاتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure