"دابەشکردنی مووچە دووادەکەوێت"

هەواڵ / ئابوری :: 17/08/2019‌ :: 10548‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

 

بەهۆی ئەوەی تائێستا هیج بڕە پارەیەک بۆ بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر نەهاتووە، بۆیە ئەگەر زۆرە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ چەند رۆژێک دووابکەوێت.

 

عابد مزوری، بەڕێوبەری لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: تائێستا هیچ ئیشعارێکی بانکیمان بۆ نەهاتووە بۆ پێدانی بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەزارەتی دارایی.

 

 روونیشیکردەوە: چاوەڕێ دەکەین لەم چەند رۆژەدا ئیشعاری بانکیمان بۆ ئەو مەبەستە پێ بگات، بەڵام ئەگەر بشگات لەبەر ئەوەی سیولەی پێویستمان نییە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت چەند رۆژێک دابەشکردنی مووچە دووابکەوێت.

 

مانگەکانی پێشوو دابەشکردنی مووچە لە 5ی مانگەوە دەستی پێدەکرد و لە 23ی مانگ کۆتایی دەهات، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی پشووەکانی جەژن و نەگەیشتنی ئیشعاری بانکی و نەناردنی پارە لە بەغداوە بۆ وەزارەتی دارایی، پێدەچێت بۆ چەند رۆژێک دابەشکردنی مووچە دوابکەوێت.

 

داڕشتنەوە: ئـ. ن

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure