مامۆستایه‌كی ئایینی: ئه‌وانه‌ی پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵی قوربانی فڕێده‌ده‌نە سەر شەقامەکان خێریان ناگات

هەواڵ / کوردستان :: 17/08/2019‌ :: 1313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی دواڕۆژدا، مامۆستایه‌كی ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌كه‌ن و پاشه‌ڕۆكه‌ی فڕێده‌ده‌نه‌ سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان، خێریان ناگات.

له‌و به‌رنامه‌یه‌ی رادیۆی دواڕۆژدا، تایبه‌ت به‌ قوربانیكردن و زیانه‌ ته‌ندروستییه‌كانی، عه‌بدولقادر ره‌شید پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و راوێژكاری پێشكه‌وتوو، وتی: "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ ماڵان و سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانی زۆره‌".

ئه‌و پزیشكه‌ وتیشی: "ده‌بێت ئاژه‌ڵ له‌ كوشتارگه‌كان سه‌رببڕدرێت و 24 كاتژمێر له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا بێت، ئنجا دابەش بکرێت و بخورێت".

هاوكات سامان عوسمان فه‌ره‌ج مامۆستای ئایینی، ده‌ڵێت: "له‌ قورئاندا هاتووه‌ كه‌ چه‌ند سوونه‌ته‌ قوربانی بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو پاشه‌ڕۆكه‌ی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ بدرێت، خێریان ناگات".

ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ سیرو پیاز هه‌رچه‌نده‌ سوودیان زۆره‌، به‌ڵام هه‌ر مسوڵمانێك بیانخوات و بچێت بۆ مزگه‌وت، خودا پێی ناخۆشه‌ و خه‌ڵك پێی بێزار ده‌بێت، بۆیه‌ ناشكرێت ئاژه‌ڵ بۆ خێر سه‌رببڕیت و به‌ پاشه‌ڕۆكه‌ی شه‌قامه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان پیس بكرێت، بۆیه‌ له‌مكاته‌دا خێری ناگات".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure