جەواد زەریف گەیشتە کوەیت

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
دەزگا راگەیاندنەکانی خۆرئاوا ئاشکرایانکرد: کە (ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019 ) محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە وڵاتی کوەیت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دۆسیەی ئەمنی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

لەوبارەیەوە عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە: کە ئەو سەردانە تەنیا یەک رۆژ دەخایەنێت و لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممەی رابوردوو، سەردانی وڵاتی قەتەری کردبوو و لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چاوی بە محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کەوتبوو.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure