گرنگترین هەواڵە ئابورییەکان‎

هەواڵ / ئابوری :: 17/08/2019‌ :: 302‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

مەوازین نیوز- رۆژنامەیەکى حکومى: 35 ملیار دۆلار لە سوریاوە بردراونەتە چوار وڵات
رۆژنامەى تشرین-ى حکومەتى سوریا ئاشکرایکرد کە لە ماوەى رابوردوودا بەهۆى بەرپابوونى جەنگەوە نزیکەى 35 ملیار دۆلار بردراونەتە چوار وڵات و بەپێی سەرچاوەیەکى دادوەرى تاوه‌کوو ئێستا 96 دۆسیەى بردنى پارە بۆ دەرەوەى سوریا لە دادگاکان تۆمارکراون و دیاترین ئەو وڵاتانەش بریتین لە میسڕ و تورکیا و لوبنان و ئوردن.

سکاى نیوز- ترامپ: جەنگى بازرگانى لەگەڵ چین کورتخایەن دەبێت
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە گفتووگۆکانیان لەگەڵ وڵاتى چین بە شێوەیەکى باش دەڕوات، چونکە چین داواى کردووە کە رێککەوتنێکى بازرگانى نوێ لە نێوانیاندا واژۆ بکرێت، بۆیە پێشبینى دەکات کە جەنگى بازرگانى نێوانیان کورتخایەن بێت.

سکاى نیوز- ماوەى 10 مانگە .. بەرهەمى پیشەسازى لە تورکیا لە داکشاندایە
پەیمانگاى ئامارەکانى تورکیا ئاشکرایکرد کە بەرهەمە پیشەسازییەکانى وڵاتەکەى بەرێژەى 3.9% لەسەر بنەماى ساڵانە دابەزیوەو ماوەى 10 مانگە ئەو دابەزینە بەردەوامە، هۆکارەکەشى بۆ قەیرانى لێرەى تورکى و بەرزبوونەوەى سوودەکانى گەڕاندەوە.

پێشتریش لە ئەنجامى راپرسییەکدا پێشبینى دەکرا لەسەر بنەماى ساڵانە تەنیا 1.01% رێژەى بەرهەمە پیشەسازییەکان دابەزێت.

سکاى نیوز- نرخى دراوى روبل-ى رووسى لە دابەزیندایە
بەهۆى شڵەژانى بازاڕى دراوە جیهانییەکانەوە، دراوى روبل-ى رووسى بۆ رۆژى سێیەم لەسەر یەک بۆ نزمترین ئاست دابەزى کە لە مانگى ئایارەوە بەوشێوەیە دانەبەزیوە.

لە کاتژمێر 5:14 بەکاتى گرینچ نرخى روبل-ى رووسى بەرێژەى 0.5% دابەزى و بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى گەیشتە 66.41 دۆلار و پێشبینى دەکرێت ئەو دابەزینە لە رۆژانى داهاتوودا بگاتە 66.59 دۆلار.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure