پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/08/2019‌ :: 1586‌ جار بینراوە

دواڕۆژ سیروان حه‌سه‌ن 

 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ئابى 2019 له‌سنووری نێوان كفری و خورماتوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ دژی ئه‌ندامانى گروپى "ئاڵا سپییه‌كان" ده‌ستپێكرد و هێزه‌كانی هاپه‌یمانانیش به‌ فڕۆكه‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

جه‌مال ساڵح به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری زنانه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری به‌ره‌و ناوچه‌كانی شۆراو په‌ڵكانه‌و گونده‌كانی ئه‌و سنووره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه‌".

وتیشی:" ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ بۆ چاودێری جموجوڵی چه‌كدارانی گروپى ئاڵا سپییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنی سنووره‌كه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه‌ له‌ ئارادابێت".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند؛"ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ به‌سه‌رناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌".

وتیشی:"هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كێوماڵی سنووری گونده‌كانی نێوان كفری و خورماتوو ده‌كه‌ن له‌ سنووری زنانه‌ و شۆراو و په‌ڵكانه‌ و غه‌ڕه‌ له‌ دژی هه‌ر چه‌كدارێك مه‌ترسی بن له‌سه‌ر سنووره‌كه‌".

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure