جیهان به‌كورتى: باوكێك دوو كچى خۆى ده‌كوژێت

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2019‌ :: 29826‌ جار بینراوە

داڕۆژ

رۆژنامه‌ى سه‌دا – باوكێك دوو كچى خۆى ده‌كوژێت
پیاوێك له‌ میسر هه‌ردوو كچه‌كه‌ى ده‌كوژێت و دواتر خۆى راده‌ستى پۆلیس ده‌كات، به‌پێى وته‌ى پۆلیس، پیاوه‌كه‌ به‌بیانوویه‌ك دوو كچه‌كه‌ى بردووه‌ بۆ ناحیه‌ى ته‌رعه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌شوێنى نیشته‌جێبوونیانه‌وه‌، هه‌ردووكیانى به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌ و دواتر خۆى راده‌ستى پۆلیس كردووه‌، باوكه‌كه‌ له‌ وته‌كانیدا بۆ پۆلیس وتوویه‌تى: كچه‌كانى زۆر خراپبوون و په‌یوه‌ندى ناشه‌رعییان هه‌بووه‌ و به‌تایبه‌ت له‌رۆژانى جه‌ژندا.


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – فشار ده‌خرێته‌سه‌ر ئوردن بۆ راده‌ستكردنى ره‌غد سه‌دام حسێن
رۆژنامه‌ى عوكازى سعودى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كردووه‌ رایگه‌یاند: كوتله‌یه‌كى سیاسى په‌رله‌مانى له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن فشاره‌كان بۆسه‌ر ئوردن زیاتر بكه‌ن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى چه‌ند نه‌یارێكى عێراقى كه‌ له‌ ئوردن نیشته‌جێن، له‌ناویاندا ره‌غدى كچه‌ گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى پێشووترى عێراقى تێدایه‌. 

 

فۆرچن – سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر كه‌رتى نه‌وت هه‌نارده‌كارانى نه‌وتى رووسیاى بۆ یەک ملیار دۆلار ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌
سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران و ڤه‌نزوێلا خواستى نه‌وتى خامى روسیاى زیاتر كردووه‌ و داهاتى هه‌نارده‌كارانى نه‌وتى رووسیاى زیاتر كردووه‌.


ئه‌نادۆڵ – فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى سه‌ردانى ئه‌ركانى سوپاى توركیا ده‌كات بۆ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش 
(رۆژى هه‌ینى 16ى ئابى 2019) ستیڤن تویتى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى ئه‌مریكا له‌ ئه‌وروپا سه‌ردانى ئه‌ركانى گشتى سوپاى توركیاى كرد، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ى شانلى ئورفه‌ له‌پێناو دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ سوریا.

تریبیون – ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانى بۆ پاكستان به‌بڕى 440 ملیۆن دۆلار كه‌مده‌كاته‌وه‌

 

عه‌ره‌بى جه‌دید – ئه‌مریكا سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر كوشتنى خاشقچى بڵاوده‌كاته‌وه‌
دواى بڕیاره‌كه‌ى دادوه‌رى فیدراڵى ئه‌مریكا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ كوشتنى وه‌حشییانه‌ى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسى سعودییه‌وه‌ هه‌یه‌، حكومه‌تى ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى گرنگى هه‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا.

عه‌ره‌بى جه‌دید – پزیشكى دادوه‌رى: توێكارى ته‌رمى جێفرى ئێپستین ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ خۆى كۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه‌
(رۆژى هه‌ینى 16ى ئابى 2019) وته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى پزیشكى دادوه‌رى له‌ شارى نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ توێكارى ته‌رمى جێفرى ئێپستین سه‌رمایه‌دارى ئه‌مریكیدا ده‌ركه‌وتووه‌، خۆى كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێناوه‌.


ئه‌لحوڕه‌ – سودان خۆى بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ حوكمى مه‌ده‌نى ئاماده‌ ده‌كات
(ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ئابى 2019) به‌بۆنه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ مێژووییه‌ى له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى فه‌رمانڕه‌وا و سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆندا كرا به‌ئامانجى گواستنه‌وه‌ى حوكومڕانى له‌ سه‌ربازییه‌و بۆ مه‌ده‌نى خه‌ڵكى سودان ئاهه‌نگیان گێڕا.

 

ئه‌نادۆڵ – چاوشئۆغڵو له‌ خه‌رتوم كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراو له‌گه‌ڵ بورهان ئه‌نجام ده‌دات
(رۆژى هه‌ینى 16ى ئابى 2019) مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌ خه‌رتومى پایته‌ختى سودان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى راگوزه‌ر ئه‌نجامدا.     

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure