هونه‌رمه‌ندێكى هەرێمی کوردستان كۆچى دوایی كرد

هەواڵ / که‌لتور :: 17/08/2019‌ :: 15822‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی 

شه‌وی رابوردوو هه‌ینی16ی ئابى 2019 نووسه‌ر، رۆژنامه‌نوس ‌و شانۆكار، فه‌خره‌دین تاهیر له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا له‌ شارى هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و هاوڕێی فه‌خره‌دین تاهیر به‌ دواڕۆژوت:" شه‌وی رابوردوو نوسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و شانۆكار فه‌خره‌دین تاهیركۆچی دوایی كرد".

بریاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ئابی 2019  فه‌خره‌دین تاهیر له‌ گۆڕستانی كه‌سنه‌زان له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر به‌خاك بسپێردرێت.

فه‌خره‌دین تاهیر له‌ ساڵی 1955 له‌ دایك بووه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتى سوید ژیاوه‌، چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی حه‌یران و شانۆو میوزیك هه‌بوو.

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure