ئەم وڵاتانە زۆرترین مووچە دەدەنە فەرمانبەرانیان

هەواڵ / جیهان :: 18/08/2019‌ :: 624‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئوسترالیا
بەیەكێك لەخۆشترین و جوانترین وڵاتانی جیهان هەژمار دەكرێت، جیاواز لەوە ئەم كیشوەرە بەرزترین مووچە دەداتە فەرمانبەرانی، بەشێوەیەك داهاتی مامناوەندی هەر تاكێك ساڵانە لە ئوسترالیا دەگاتە 31.588 دۆلار دووای دانی باج كە دەگاتە 27.7%.

سویسرا 
سویسرا بە یەكێك لەوڵاتە گرنگەكانی ئابوری و دارایی دادەنرێت لەجیهاندا سەرەڕای ئەوەی وڵاتێكی بچوكە، بەڵام زورترین مووچە دەداتە فەرمانبەرەكانی، داهاتی مامناوەندی تاكیش لە سویسرا ساڵانە نزیكەی 33.400 دۆلارە، بەڵام یەكێكە لەگرانترین وڵاتەكانی جیهان.


نەرویج
نەرویجیش بەهەمان شێوەی سویسرا و ئوسترالیا بەرزترین مووچە دەداتە فەرمانبەرەكانی ئەو وڵاتە و ساڵانە داهاتی مامناوەندی هەر تاكێك دەگاتە 33.500 دۆلار لەگەڵ ئەو مووچە بەرزەش ژیان لە نەرویج ئاسان نییە و وڵاتێكی گرانە. 


بەلجیكا
داهاتی تاك لە بەلجیكا لە ساڵێكدا دەگاتە 38.950 دۆلار ئەمە دووای داشكاندنی باج كە دەگاتە 37.7%.


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكێكە لە وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و گەورەترین بازاڕی كاری هەیە و لەڕیزبەندی یەكەمدایە لەپێدانی مووچە و داهاتی مامناوەندی هەر تاكێك لەو وڵاتە 41.355 دۆلارە لەساڵێكدا دووای وەرگرتنی باج كە دەگاتە 31.5% لەساڵێكدا.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure