مامۆستایەك ئۆتۆمبێلێك دەكاتە دیاری بۆ كچە خوێندكارێكی خۆی

هەواڵ / عێراق :: 17/08/2019‌ :: 306‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

یەكێك لەوانەبێژانی قەزای بەلەدروز-ی رۆژهەڵاتی دیالە، ئۆتۆمبيلێكی جۆری نیسان 2019 دەكاتە دیاری كچە خوێندكارێكی خۆی پاش ئەوەی لەسەر ئاستی عێراق دەچێتە ڕیزی یەكەمەكانەوە و لەتاقیكردنەوەی 12ی ئامادەییدا سەروو 99%ی هێناوە.

محەمەد قاسم بەسام لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی ناس وتی: "ئۆتۆمبیلێكی بەتابلۆوە داوەتە دیاری كچە خوێندكار مەروە ئەحمەد یەحیا بەهۆی ئەوەی تێكڕای كۆتایی نمرەكەی 99.57 بووە و بووەتە یەكێك لە یەكەمەكانی عێراق".

ئەو مامۆستا تایبەتەی مەروە كە مامۆستای فیزیایە، ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەبڕی 13 هەزار و 500 دۆلار ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ خوێندكارەكەی كڕیوە و لەداهاتووشا هەر خوێندكارێكی ئەو ئەو پلە بالایە بەدەستبێنێت، دیاری دەداتێ.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure