ئایا سەردەمی لاریجانی بەسەرچووە؟

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

لەماوەی دوو رۆژی رابوردوودا تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، چەندین رەخنەی بڵاوکردەوە کە سادق لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێستای ئێران و هاوپەیمانی بەهێزی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کردبووە ئامانج.


چالاکوانانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتە کە لە کەناڵە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەوە وەریان گرتووە و دەڵێن: "کاتێک تەلەڤزیۆنی حکومی هێرش دەکاتەسەر ئایەتوڵا سادق لاریجانی تەنیا یەک مانای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە سەردەمی لاریجانی بەسەرچووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دوو پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی باس لە ئەزمونێکی تایبەتی خۆیان دەکەن کە تیایدا بەهۆی رەخنە گرتنەوە لە لاریجانی، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure