هاوپه‌یمانى دژ به‌ داعش فڕینى فڕۆكه‌كانى به‌سه‌ر ئاسمانى عێراقدا راگرت

هەواڵ / عێراق :: 17/08/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش ئاشكرایكرد كه‌ پابه‌نده‌ به‌و فه‌رمانه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ریكردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێگه‌پێدانه‌كان بۆ فڕینى فڕۆكه‌ به‌سه‌ر ئاسمانى عێراقدا.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش ئاشكرایكردووه‌ كه‌ گه‌وره‌به‌رپرسانى سه‌ربازیى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و بڕیاره‌.

له‌به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌رپرسانى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌و بڕیاره‌ى كۆتایی هه‌فته‌ى رابوردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ریكردووه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێگه‌پێدانه‌كان بۆ فڕینى فڕۆكه‌ى سه‌ربازیى و چاودێرى و هێلیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانى عێراقدا به‌بێ ره‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان.

ئه‌و بڕیاره‌ى عه‌بدولمه‌هدى له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ربازگه‌ى سه‌قه‌ڕى حه‌شدى شه‌عبی رویدا كه‌ گومان ده‌كرێت به‌هۆى هێرشێكى فڕۆكه‌وه‌ بووبێت.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure