ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر گرانی نرخ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2019‌ :: 13333‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان نرخی خواردن و شوێنی حەوانه‌وه‌ی گه‌شتیاران به‌رزه‌، ده‌شڵێت: "به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ین و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پاره‌ی زیاتر له‌ گه‌شتیاران وه‌رده‌گرن". 


نادر روستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ نیگه‌رانی له‌ زۆری نرخی شوێنی مانه‌وه‌ و خواردن ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار كراوه‌، به‌شێكیش گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان پاكوخاوێن نین". 

وتیشی: "به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی زیاتر له‌ گه‌شتیاران وه‌رده‌گرن تووشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سزای یاسایی سه‌رپێچی كاران ده‌ده‌ین". 

ب: ئا.ح





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure