جیهان بە کورتی: لە سێیەم رۆژی جەژندا قێزەونترین کار بەرامبەر منداڵێک کرا

هەواڵ / جیهان :: 16/08/2019‌ :: 7755‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دوڕۆژ

ئەسرار میدیا-لە سێیەم رۆژی جەژندا قێزەونترین کار بەرامبەر منداڵێک دەکرێت
سێیەم رۆژی جەژن خەڵکی میسر لەسەر هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک خەبەریانبووەوە، خەڵکی ناوچەی سەڵاحەدین منداڵە تەمەن 8 ساڵەکەیان لەناو کەلاوەیەکدا دۆزیەوە کە بەدەست ئازارەوە دەیناڵاند، هەربۆیە بردیانە نەخۆشخانە و پۆلیسیان ئاگادارکردەوە، ئەوانیش لەماوەی کاتژمێرێکدا تاوانبارەکەیان دەستگیرکرد، دەوترێت تاوانبارەکە تەمەنی 26 ساڵە و کاتێک منداڵەکە لە کۆڵان یاری کردووە پێی وتووە باوکی ناردوویەتی، دواتر بردوویەتیە بینایەکی چۆڵەوە و دەستدریژی کردووەتە سەر، منداڵەکەش دەستی کردووە بە هاوارکرن، هەربۆیە تاوانبارەکە بە بەرد کێشای بەسەر و روخساری تاوەکو بیکوژێت و دواتر هەڵات.


 

شەفەق-شەش دەوڵەتی ئەوروپی ئامادەیە ئەو پەنابەرانە وەربگرێت کە لە دەریای ناوەڕاستدا گیریان خواردووە
جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وتی: "هەریەکە لە دەوڵەتەکانی فرەنسا و ئەڵمانیا و رۆمانیا و پورتوگال و ئیسپانیا و لۆکسمبۆرگ ئامادەبوونی خۆیان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو 147 پەنابەرەی لەسەر کەشتیەکی فریاکەوتن لە نزیک دورگەی لامبیدۆسای ئیتاڵی گیریان خواردووە".

 


 

ئاژانسی فورات نیوز- ترامپ بیر لە کڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان دەکاتەوە

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا شەیدابوونی خۆی بە سەروەت و سامانەکەی ناشارێتەوە و ناوی خۆی لەسەر گەورەترین باڵەخانەکان داناوە و بە ئاڵتوون رازاندوویەتیەوە، ئەم جارەیان ئاشکرایکرد بیر لەوە دەکاتەوە دوورگەی گرینلاند بکڕێت، کە گەورەترین دوورگەی جیهانە، بەڵام دانیمارک هێشتا بیری لە فرۆشتنی دورگەکە نەکردووەتەوە.

 


 

RT- دەسەڵاتدارانی پورتوگال گەورەترین بازرگانی چەکی جیهان دەستگیر دەکات
دەسەڵاتدارانی پورتوگال جاک مسیوی بەلجیکی دەستگیرکرد کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراوە و بە یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانی چەکی نایاسایی دادەنرێت.


 

ئەلبەیان-ترامپ: کێشەکەی هۆنگ کۆنگ لە 15 خولەکدا چارەسەر دەکرێت
دوێنی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەوانەکانی وت: " من زۆر لەوە دەترسم چین هەڵمەتێکی سەرکوتکردن دژی خۆپیشاندەرەکانی هۆنگ کۆنگ بکات". و ئامۆژگاریدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەو خۆیشاندەرانە بکەن کە داوای دیموکراتیەت دەکەن. لە کۆتاییدا وتی ئەگەر ماوەی 15 خولەک لەگەڵیاندا دابنیشێت کێشەکە چارەسەر دەکات.


 

ئەلبەیان-کۆریای باکوور دوو موشەک دەهاوێت بەرەو دەریای ژاپۆن
رۆژی هەینی کۆریای باکوور دوو موشەکی بەرەو دەریای خۆرهەڵات هاویشت کە بە دەریای ژاپۆن ناسراوە، ئەمەش بە تازەترین تاقیکردنەوەی موشەکەکانی پیۆنگ یانگ دادەنرێت.


 

رەئی ئەلیەوم-لە هێرشەکەی کرایست چێرچەوە کە 52 کەس تێیدا بوونە قوربانی نیوزلەندیەکان 12 هەرزار چەکیان رادەستی حکومەت کردووە
بەپێی وتەی پۆلیس لە میانەی 100 بۆنەی جیاواز لە سەرتاپای وڵاتەکەدا نیوزلەندیەکان 12 هەزار و 183 چەکیان رادەستی حکومەت کردووە، ئەمەش تەنیا پاش تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر هێرشەکەی سەر کرایست چێرچ کە بەهۆیەوە 51 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.


 

نەهار-ئەنجومەنی ئاسایش کۆنگرەیەکی داخراو دەربارەی کشمیر رێکدەخات
رۆژی پێنجشەممە چەند دیپلۆماتکارێک ئاشکرایانکرد سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی کشمیر دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی پێشوو حکومەتی هیندستان حوکمی زاتی لە هەرێمی کشمیر سەندەوە، تاوەکو بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە بکەوێتە ژێر دەستی نیودلهی.


 

نیوس ویک-لەسەر بازرگانی ئەڤۆکادۆ مافیاکان 19 کەس دەکوژن
رۆژی پێنجشەممە 19 تەرم لە شاری ئۆرپان لە مەکسیک دۆزرایەوە و مافیایەکی ناوخۆیی بەرپرسیاریەتی تاوانەکەی گرتە ئەستۆی و وتی قوربانیەکان رکابەریبوون، هەربۆیە کوشتوونی، ئەم مافیایانە جگە لە بازرگانی مادەی هۆشبەر شەڕ لەسەر بازرگانی ئەڤۆکادۆش دەکەن، لەبەر ئەوەی تەنیا لە ویلایەتی میشواکان لە مەکسیک داهاتی بواری وەبەرهێنان لە ئەڤۆکادۆدا سەرو 1.5 ملیار دۆلارە.


 

میدڵ ئیست مۆنیتۆر- ئیمارات و ئیسرائیل دوو کۆبوونەوەی نهێنیان دژی ئیران ئەنجامداوە.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشرایکرد ئیسرائیل و ئیمارات بە نهێنی دووجار کۆبوونەتەوە و چەند بڕیارێکیان دژی ئێران داوە.


 

نەهار-ئەمریکا هەڕەشەی لێسەندنەوەی ڤیزای ئەمریکی دەکات لە ئەندامەکانی نەوت هەڵگرە ئێرانیەکە
ئەمریکا هەڕەشەی قەدەغەکردنی ڤیزای ئەمریکی لە ئەندامەکانی نەوت هەڵگرە ئێرانیەکە کرد، کە پاش مانگێک دەستگیرکردنیان لە جەبەل تارق ئازادیانکردن، مۆرگان ئەورتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد نەوتهەڵگری (گرەیس1)یارمەتی سوپای پاسدارانی ئێرانیداوە کە واشنتن بە رێکخراوێکی تیرۆرستی هەژماری دەکات، بەوەی نەوتی لە ئێرانەوە گواستووەتەوە بۆ سوریا.



وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure