ئێران کارەبای ناوچەیەکی کوردستان دەبڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2019‌ :: 2091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن


لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کارەبای قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری دەبڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی ناوچەکە داوا لەخاوەن موەلیدەکان دەکات کارەبا بدەن بەهاووڵاتیان.


محەمەد حەسەن قایمقامی خانەقین بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "بەبیانووی نۆژەنکردن و چاککردنەوەی وێستگە کارەباییەکانیان، بڕیارە لە سبەینێوە هەینی 16 ئابی 2019 لەکاتژمێر چواری بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی ببڕێت کە لەوڵاتی ئێرانەوە دابین دەکرێت".

وتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە و لەبەر گەرمیی کەشوهەوای ناوچەکە، پێویستە هەموو موەلیدە ئەهلییەکان بە بەردەوام کارەبا بدەنە هاووڵاتیان و هەر کەسێک کارەبا نەدات، سزای دەدەن".

ماوەی چەندین ساڵە خانەقین و ژمارەیەک ناوچەی عێراق لەوڵاتی ئێرانەوە کارەبای بۆ دابین دەکرێت و نزمیی ڤۆڵتێی ئەو کارەبایەش هەمیشە گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure