763 هه‌زار ئاواره‌ى باشوور و ناوه‌ڕاست له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌پێى ئاماره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى هێشتا 763 ئاواره‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان ماونه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیش 403 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ پارێزگاى موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین.


به‌پێى نوێترین ئامارى فه‌رمانگه‌ى قه‌یرانه‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى "له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابوردوودا 3 ملیۆن و 200 هەزار ئاوارەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق گەڕاونەتەوە شوێنه‌كانى خۆیان، ئه‌و ئاوارانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان له‌ 38%یان خه‌ڵكى ئه‌نبارن، 30% خه‌ڵكى نه‌ینه‌وان له‌  14% خه‌ڵكى سه‌ڵاحه‌دین-ن،  له‌ 18% كه‌ى تر خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ترى عێراق-ن".

هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كانى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌رمانگه‌ى قه‌یرانه‌كان "هێشتا زیاتر له‌  دوو ملیۆن كه‌س  تر له‌ عێراقییه‌كان ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، له‌و رێژه‌یه‌ش 763 هه‌زار كه‌سیان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 29 كه‌مپدا ئاواره‌ن له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیش 403 هه‌زار كه‌سیان گه‌ڕاونه‌نه‌ته‌وه‌ پارێزگاى موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین، 73 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ش دووباره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌مپه‌كا،  به‌هۆكارى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له‌ شوێنه‌كانیان و مه‌ترسى دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش".

هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كان "له‌ دواى هاتنى داعش له‌ ساڵى 2014 بۆ عێراق،  دوو ملیۆن کەس ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، له‌ ئێستاشدا 60% ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى  ژیان و گوزەران له‌ ناوچه‌كانیان زۆر سەختە و به‌شێكیان بەهیچ شێوەیه‌ک ئامادەنین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".

لەو بارەیەوە نه‌سره‌دین هه‌ركى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "حكومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر دابینكردنی پێداویستی ئاواره‌كان كه‌مته‌رخه‌مبووه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ قه‌یرانی دارایی و ئابووریى ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ له‌ ساڵانى رابوردوودا".

وتیشى: "هه‌روه‌ك چۆن پاره‌ بۆ هێزه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منی و پێداویستیه‌كانیان هه‌یه‌، ده‌بووایه‌ پاره‌ى زیاتر بۆ ئاواره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ وێرانكراوه‌كان ته‌رخانبكرابووایه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هاوكارى حكومه‌تی به‌غدا و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كانیش بۆ ره‌وشی ئاواره‌كان بێ سه‌روبه‌رى و په‌رته‌وازه‌یى پێوه‌دیاره‌".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure