جیهان بە کورتی: پیاوێک هاوسەرەکەی کوشت و 17 ئەندامی خێزانەکەی سوتاند

هەواڵ / جیهان :: 15/08/2019‌ :: 10949‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


RT- پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت و 17 ئەندامی خێزانەکەی بە منداڵەکانیەوە دەسوتێنێت
لە گوندی حامول لە پارێزگای مەنوف هاووڵاتیەکی میسری تێزابیکرد بەسەر ژن و خێزانەکەیدا، بەهۆیەوە ژنەکەی گیانی لەدەستدا و ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەی بریندارکرد، بەپێی راپۆرتی پۆلیس 17 ئەندامی خیزانێک برانە نەخۆشخانەی مەنوفی گشتی و لە نێوانیادا دوو منداڵ هەبووە هەموویان برینی سوتاوی سەختیان هەبووە بەهۆی بەرکەوتنی مادەیەکی سوتێنەر و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، پاش لێکۆڵینەوەش دەرکەوت هاوسەرەکەی ئەم کارەی کردووە لەبەر ئەوەی ژنەکەی لە ڕێگەی دادگاوە داوای جیابوونەوەی کردووە.


ئەسرار میدیا-سەرۆک وەزیرانی پاکستان هێرشێکی دڕندە دەکاتە سەر هاوتا هیندیەکەی و بە "هیتلەر"ی دەیشوبهێنێت
عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڕیارەکەی هیندستانی بە"هەڵەی ستراتیجی" ناوبرد پاش ئەوەی بڕیاریاندا باری تایبەت لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکەی هەرێمی کشمیری ژیر دەسەڵاتی خۆیان لابەرن، دواتر رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا بەبۆنەی جەژنی سەربەخۆبوون وتی (وابزانم سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەڵەیەکی  ستراتیجی گەورەی ئەنجامداوە و زیانێکی زۆر بە خۆی و حزبەکەی دەگەیەنێت".


سەدا لبەلەد- جووڵەیەکی ئەتۆمی رووسی لە نزیک کەناردەریاکانی ئەمریکا هەیە
وەک تاقیکردنەوەیەک وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرایکرد دوو موشەک هاوێژی جۆری تۆ-160 یان ناردووەتە خۆرهەڵاتی رووسیا وتیشیان"گەشتەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی رووسیا دەتوانیت لە دووری 600 کیلۆمەتر و 20 خولەک لە ئەمریکاوە موشەکەکانی دابنێت".


نەهار- پاش ئەوەی بە کوشتنی ژنەکەی تاوانبارکرا...خێزانی ژنەکەی لێی دەبورن و بڕیاری لەسێدارەدانەکەی هەڵدەوەشێتەوە
سزای لەسێدارەدانی محەمەد عەلی نەجەفی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تاران هەڵوەشێنرایەوە، چونکە پاش ئەوەی بە کوشتنی ژنەکەی تاوانبارکرا خێزانەکەی بڕیاریاندا لێی ببورن.


بزنس ئینسایدەر-یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی هۆنگ کۆنگ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە یەک ملیار دۆلار زەرەریکردووە، ئێستاش چووەتە ریزی ئەو کەسە دەوڵەمەندانەی داوای کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان دەکەن.
ماوەی 10 هەفتەیە خۆپیشاندەرەکان ژیانیان لە هۆنگ کۆنگ راوەستاندووە، شەقامەکانیان داخستووە و زیانیان بە بازاڕی پشک و فڕۆکەخانە گەیاندووە، بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە دەوڵەمەندەکان زەرەرمەندبوون یەکێک لەوانەش ملیاردێری بەناوبانگ پیتەر وو یە.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر-رێکخراوی پزیشکانی بێ سنور:هاوپەیمانی سعویە لە یەمەن خەڵکی مەدەنی کوشتووە
رۆژی سێشەممە رێکخراوی جیهانی پزیشکانی بێ سنور ئاشکرایکرد هاوپەیمانیەکەی سعودیە لە یەمەن کەسی مەدەنی کوشتووە و داوایکرد راستەوخۆ کار بۆ پاراستنیان بکرێت.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر-تورکیا بنکەیەکی سەربازی نوێ لە قەتەر دەکاتەوە
دوێنی رۆژنامەی حوریەت ئاشکرایکرد لە وەرزی پایزدا تورکیا بنکەیەکی سەربازی نوێ لە قەتەر دەکاتەوە.


سی ئین ئێن-پێنج گەورەترین ئابووری جیهان لەژێر مەترسی داکشاندایە
ئەڵمانیا و بریتانیا و ئیتاڵیا و برازیل و مەکسیک هەریەکەیان لە ریزبەندی گەورەترین ئابووریەکی جیهاندان و بەپێی تازەترین داتا دەرکەوتووە بەرەو داکشان و سستبوون دەڕۆن.


گود نیوز نێتوەرک-ئەوروپا لەتوانایدایە کێڵگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی رەشەباوە دروست بکات و لە رێیەوە بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو کارەبا بۆ هەموو جیهان دابین بکات.
بەپێ توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە ئەوروپا لەتوانایدایە 100 هێندەی تواناکەی ئێستای کارەبا لە رێگەی کێڵگەی هەواییەکانەوە بەرهەم بهێنێت و بەشی هەموو جیهان دەکات.


ئیندپیندەنت- لەماوەی 40 ساڵی رابوردوودا زیاتر لە نیوەی دارستانەکانی جیهان بەهۆی ئاگرەوە لەناوچوون
بەپێی تازەترین ڕاپۆرتی WWF لەماوەی 40 ساڵی رابووردوودا زەوی 53% دارستانەکانی بەهۆی ئاگرەوە لەدەستداوە، لەکاتێکدا دارستان و سەوزایی یارمەتیدەری سەرەکین بۆ کۆتایی هێنان بە گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی.


حورە-سەبارەت بە کێشەکەی هۆنگ کۆنگ ترامپ داوای "چاوپێکەوتنێکی تایبەت"دەکات لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی چین
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا وتی شی جینبینگ سەرۆک وەزیرانی چین دەتوانێت بە شێوەیەکی "مرۆڤانە" کۆتایی بە کێشەکەی نێوان حکومەت و خۆپیشاندەرەکانی هۆنگ کۆنگ بهێنێت، هەروەها پێشنیازی ئەوەی کرد لەگەڵ سەرۆکی چین کۆبێتەوە.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure