"600 هاووڵاتى له‌م شاره‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون"

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2019‌ :: 1802‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرایكرد: له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا زياتر  600 هاووڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ئه‌و شاره‌یه‌یان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ئاب،  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماره‌ ته‌ندروستیه‌كانى رۆژانى جه‌ژنى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "تەنها لە رۆژانی جەژنی قورباندا، 653 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجەیان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر كردووە. هەروەها، 618 پشكنینی جۆراوجۆر  ئەنجامدراوە، 231  تیشك گیراوە، 116  هێڵكاری دڵ گیراوە، لەگەڵ حەوت سۆنەر و حەوت حاڵەتی گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى، دوو رووداوی هاتوچۆ هەبووە، دوو حاڵەتی مردنیش هەبووە، بەڵام هیچ حاڵەتێكی سوتاویی و پێوەدان تۆمارنەكراوە".

لەبەشێكی تری راگەیاندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ئاماری چوار رۆژی جەژنی قوربان  لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە بەمشێوەیە بووە، 243  هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاكەوتنی منداڵانی هەڵەبجەیان كردووە، حەوت منداڵیش لەدایكبوون،  31 منداڵ لەقاوشی منداڵان داخڵكراون، 14 نەخۆش لەقاوشی ژنان داخڵكراون  و 380 پشكنین شیكاری بۆ نەخۆش ئەنجامدراون، لە بەشی نەبەكام (خدج) 10 نەخۆش تۆماركراوە و دوو  نەشتەرگەری ئەنجامدراوە".

پ: ئا.ح

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure