نۆیه‌مین فێستیڤاڵی ده‌ف ژه‌نین ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / که‌لتور :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 648‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی ئاب، نۆیه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی ده‌ف ژه‌نین له‌ شاری سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ستیپێكرد.


ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 14 و 15ی ئاب،  به‌ به‌شداری هه‌موو پارێزگا كوردنشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هەرێمی کوردستان، سی پارێزگای  ئێران له‌ به‌شه‌كانی تاكه‌كه‌سی، گروپ ژه‌نین و مه‌ولوو خوێندنه‌وه‌ له‌ په‌ردیس سینه‌مایی سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

له‌و فێستیڤاڵه‌دا بیژه‌ن كامكار یه‌كێكه‌ له‌ دادوه‌ره‌كانی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure