سوپای پاسداران: كوردستان ده‌روازه‌ی هاتنی دوژمنه‌كانمانه‌ بۆ ئێران

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2019‌ :: 5921‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: كوردستان بووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی هاتنی دوژمنانی ئێران بۆ ناو وڵاته‌كه‌مان.


حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی بیناسازی له‌ شاری ورمێ وتی: "روخساری پیاوانی كورد به‌ قه‌ده‌ر به‌رزی  به‌رزاییه‌كانی حاجی هۆمه‌رانه‌".

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران وتیشی: "دوژمنه‌كانی ئێران به‌ نیازبوون ئێران دابه‌ش و پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن، ئه‌وان هه‌موو كات له‌ ده‌روازه‌كانی كوردستانه‌وه‌ دێنه‌ ناو ئێرانه‌وه‌، به‌لام هیچكات نه‌یانتوانیوه‌ ئامانجه‌كانیان بپێكن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌رچه‌نده‌ كوردستان هه‌موو كات ده‌روازه‌ی كراوه‌ی هاتنی دوژمنه‌كان  بووه‌، به‌لام  هه‌میشه‌ش له‌م خاڵه‌دا شكستیان پێهێنراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure