له‌باره‌ى تونێلی دەربەندیخان بڕیارێك ده‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 1390‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە سبەینێوە لە تونێلی دەربەندیخان دەست بەکارکردن بکرێت.


محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ ۱٤ی ئابی ۲۰۱۹ بەدواڕۆژی راگەیاند: دواى ئەوەی ئەمڕۆ داوامان لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە کرد خەمێک لە تونێلی دەربەندیخان بخۆن و نۆژەنی بکەنەوە، دواتر پێیانڕاگه‌یاندم كه‌ وەزیر بڕیاریداوە‌ سبەینێ تیمی کارکردن و ئەندازیاران بچن و دەست بەکارکردن بكه‌ن.

تونێلی دەربەندیخان رێگەی بەیەکەوە بەستنی شاری سلێمانی و ناوچەی گەرمیانە، بەڵام فشارێکی زۆری هاتووچۆی لەسەرە.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ وێرانه‌یی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بووه‌ته‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاتووچۆكردن تێیدا به‌ مه‌ترسی ناوده‌برێت.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure