فڕۆكه‌ی رووسی گه‌یشتووه‌ته‌ سنووری ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوو فڕۆكه‌ی مووشه‌كهه‌ڵگری ستراتیژی رووسی له‌ جۆری "توبولیف 160" له‌ سنووری ئه‌مریكا نزیك ده‌بنه‌وه‌، له‌ كاتی گه‌یشتنیان به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی "ئه‌نادیر" له‌ ناوچه‌ی چوكوتكا له‌وسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووسیا.

به‌پێی سایتی سپوتینیكی رووسی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌: تیمی فڕۆكه‌ مووشه‌كهه‌ڵگره‌كه‌ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆیشتوون به‌ بێ نیشتنه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێری خایاندووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: نمایشی ئه‌و فڕۆكانه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ راهێنانی ته‌كنیكی پلان بۆداڕێژراو به‌ سه‌ركردایه‌تی ژه‌نه‌راڵ (سێرگی كۆبیلاش) فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانی كه‌ راهێنانه‌كه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ 10 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری "تو 160" و "تو 95ئێم ئێس" و "ئێڵ 78" به‌شدارن له‌ راهێنانه‌كه‌دا كه‌ كاریان ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ده‌وه‌ستن و سوته‌مه‌نی وه‌رده‌گرن.

فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری "تو 160" مه‌ترسیدارن كه‌ به‌مدواییانه‌ له‌ رووسیا به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ زۆر خێرایه‌ له‌ رۆیشتندا و 2220 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بڕێت و توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی رووسی و كلاسیكی هه‌یه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure