له رۆژانی جه‌ژندا 111 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌ولێر كردووه
هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2019 :: 125 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژنی قوربان هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه، ده‌ڵێت: "111 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته سنوری پارێزگای هه‌ولێر".
(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئابی 2019) سه‌باره‌ت به ئامار‌و رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژن ، هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژن هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له هه‌ولێر رووینه‌داوه‌و ته‌نیا له چێشتخانه‌یه‌كدا چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان كردووه‌و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه".
وتیشی: "له عه‌نكاوه ته‌رمی پزیشكێك دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌پێی پشكنینی پزیشكی دادی هه‌ولێر مردنه‌كه ئاسایی بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له رۆژانی به‌ر له جه‌ژن و هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژن 111 هه‌زار گه‌شتیار له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو بازگه‌كانه‌وه روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر كردووه.
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد