شاره‌وانی له‌باره‌ى فڕێدانی پاشماوه‌ی ئاژەڵی قوربانی رونكردنه‌وه ده‌دات
هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019 :: 474 جار بینراوە
دواڕۆژ، سامان قوبادى
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له فرۆشیار و قه‌سابه‌كان وه‌رگیراوه، به‌مه‌به‌ستى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌رپێچییان كردووه، لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئه‌و ماڵانه‌ى ئاژه‌ڵ سه‌ربڕاوه بۆ قوربانى پاشماوه‌یه‌كى زۆر له شوێنه گشتییه‌كان فڕێدراوه و ژینگه‌ى شارى پیس كردووه.
نزار كه‌مال لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئه‌مڕۆ 14 ئاب به دواڕۆژى راگه‌یاند: ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه‌ته‌وه كه ئاژه‌ڵ ده‌فرۆشن و سه‌رى ده‌بڕن له شوێنه گشتییه‌كان و شه‌قامه‌كان دووربكه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێناس و مۆڵه‌تى شۆفێرى و ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانمان لێوه‌رگرتوون، له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رپێچیكاران دهدۆزرێنهوهو سزا ده‌درێن.
لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌و قهسابانهى سه‌رپێچییان كردووه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا ده‌گیرێت و رووبه‌رووى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى ده‌كرێنه‌وه، هاوكات به‌هۆى دوورى كوشتارگهكهوه زۆربه‌یان ئاژه‌ڵیان له نزیك شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى سه‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌و پاشماوه‌یه زۆره‌ى ئاژه‌ڵ كه له نزیك شه‌قامه‌كان فڕێدراوه‌و ژینگه‌ى شاریان پیس كردووه هى ئه‌و ماڵانه‌یه كه ئاژه‌ڵیان كردووه‌ته قوربانى.
شاره‌وانى سلێمانى له ناوچه‌كانى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى، نزیك پاركى هه‌وارى شار، كانى گۆمه، رێگه‌ى به فرۆشتنى ئاژه‌ڵ داوه، به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ژینگه‌ى شار به پاشماوه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه پیس كراوه كه كراون به قوربانی.
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد