سێ كه‌سی كورد له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 309‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دادوه‌ری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: سێ په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ستگیكراون، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پلانیان داناوه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ "توندڕه‌وی ئیسلامیی"ن.


دادوه‌ری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند " شاهین ف، هێرش ف، به‌ تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌، سه‌ركه‌وت ن كه‌ هاوكاری كردوون، ده‌ستگیركراون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ئه‌و سێ كه‌سه‌ پلانیان دانابوو بۆ هێرشێكی توندڕه‌وانه‌، به‌ڵام ئاشكرایان نه‌كرووه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ چ رێكخراوێكه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی دادوه‌ری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و سێ كه‌سه‌ به‌ عێراقی ناوبراون، به‌ڵام به‌ ناوه‌كانیان دیاره‌ كوردن.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure