پۆلیسی سلێمانی: لەجەژندا تاوانی قورس رووینەداوە

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 128‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی جەژنی قورباندا رووداوی قورس نەبووەو تەنها یەك حاڵەتی دزیكردنی ماڵان هەبووە.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 14ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی قورباندا هیچ تاوانێكی قورس رووینەداوە و یەك حاڵەتی دزیكردنی ماڵ هەبووە.

روونیشی كردەوە: بۆ فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان پێشتر رێنماییان بە ماركێت و دوكانەكان داوە و بەڵێننامەیان پێپڕكردوونەتەوە كە هەر كەسێك كڕین و فرۆشتنیان پێوەبكات دەدرێتە دادگا.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: هێزێكی باشی ئەمنی هاوبەش لەناوشاردا بڵاوكرابووه‌وە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شار و رێنماییشیان دابووە هاووڵاتیان كە خۆیان لە چەكهەڵگرتن بەدوور بگرن. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure