شارێكی كوردستانی گه‌رمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركرد له‌ جیهاندا

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 2267‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێی ناوه‌ندی كه‌شناسی جیهانی، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابوردوودا شاری خانه‌قین گه‌رمترین پله‌ی گه‌رمای له‌ جیهاندا تۆماركرد.


قه‌زاى خانه‌قین سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، 51 پله‌ی تۆماركردووه‌و به‌ گه‌رمترین شار له‌ جیهاندا تۆماركراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌ جیهانییه‌كانی كه‌شناسی دوێنێ سێشه‌ممه‌ قه‌زاى خانه‌قین گه‌رمترین پله‌ی تۆماركردووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ 51 پله‌، هه‌روه‌ها كه‌ركوك و خورماتووش 48 پله‌ی تۆماركردووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure