لێدوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ى كێشه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی
هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019 :: 35956 جار بینراوە
دواڕۆژ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك یه‌كەم به‌رپرسی باڵا له هه‌رێمی كوردستان رای خۆی له‌باره‌ى كێشه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی بڵاوده‌كاته‌وه.
له نووسینێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن، خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە هونەرمەند ماریا هەورامی كلیپی (دڵەكەم)ی بڵاوكردەوە كە لەناوچەی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی وێنەی گیراوە و تیایدا خۆی جلی كوردی پۆشیوەو چەند گەنجێكیشی تێدایە هەڵدەپەڕن، بەڵام لەلایەن مامۆستایەكی ئایینییه‌وه هێرشی كرایە سەر، ئەوەش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكهوتهوه، ئەمڕۆش مەلاكه بەڕەسمی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆی له وته‌كانی ده‌ربڕی، بەڵام كه‌سوكاری ماریا رایگەیاندووە كە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكه‌ن.
ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد