ژماره‌ى گەشتیارانی سلێمانی گەیشتنە 100 هەزار

هەواڵ / ئابوری :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەماوەی شەش رۆژدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، 100 هەزار گەشتیار روویان لەپارێزگای سلێمانی كردووە و پێشبینی زیادبوونی ژمارەكەش دەكرێت.


ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ 14ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوەو تەنیا لەماوەی شەش رۆژدا 100 هەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی كردووە، تا چوار رۆژی دیكەش چاوەڕوانی هاتنی گەشتیار دەكەن، بۆیە ژمارەكەش لەبەرزبوونەوەدایە.

ئەو ئامارەی گەشتوگوزاری سلێمانی لەكاتێكدایە پێش جەژنی قوربانیش، عەلی رەوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاندبوو، بۆ جەژنی قوربان پێشبینی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار دەكەن.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure