له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بازگه‌یه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2019‌ :: 1816‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بازگه‌یه‌ك له‌ مه‌خمور له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.


له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی ئاب، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنی بازگه‌ی مه‌خمور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، ئه‌وه‌ش دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ گوایه‌ ئێستا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: كه‌ ئێستاش ئه‌و بازگه‌یه‌ له‌ ده‌ستی فیرقه‌ی 14ی سوپای عێراقدایه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین وردتر و ئاگاداربن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە