به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش دزی له‌ ماڵی پزیشكێك ده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

چەند کەسێکی نەناسراو به‌شێوازێكى جیاواز دزى له‌ پزیشكێكى دیارى پارێزگاى به‌سره‌ ده‌كه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پارێزگاى به‌سره‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى ئابى 2019 ئاشكراى كرد، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، به‌هۆى به‌كارهێنانى به‌رخێكه‌وه‌ پزیشكێكى دیارى به‌سرایان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌و هه‌رچى له‌ ماڵه‌یدا بووه‌ بردوویانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌سى نه‌ناسراو كه‌ ئۆتۆمبیلێكى جۆرى تاهۆى ره‌نگ زیوییان پێبووه‌، سه‌ردانى یه‌كێك له‌ پزیشكه‌ ناوداره‌كانیان كردووه‌، كه‌ پسپۆڕى چاره‌سه‌رى نه‌زۆكیه‌، سه‌رله‌به‌یانى رۆیشتوونه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ى، به‌بێ ئه‌وه‌ى بیانناسێت، به‌رخێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌، به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌و پزیشكه‌ چاره‌سه‌رى یه‌كێك له‌و میوانانه‌ى كردووه‌و نه‌شته‌رییه‌كه‌ى كه‌ بۆى كردووه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌، ئه‌و به‌رخه‌ش وه‌ك نه‌زر بۆیان بردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: كاتێك رۆیشتوونه‌ته‌ ماڵى پزیشكه‌كه‌ میلی چه‌كیان لێڕاكێشاوه‌و هه‌رچى پاره‌ و زێڕ و خشڵ له‌ ماڵه‌كه‌یدا بووه‌ بردوویانه‌، دواتریش هه‌ڵاتوون و به‌رخه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ده‌زگا ئه‌منییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و تاوانه‌ ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌و بانده‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت و بانده‌كه‌ش به‌ باندى كاوڕى جه‌ژن ناوبانگى ده‌ركردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure