دوای جەژن به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 17040‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ دوو مانگی پێشوو به‌غدا ناردنی به‌شه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دواخست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی دواى جه‌ژن پاره‌ بنێرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژ ده‌وامی دواى جه‌ژن به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "هه‌ر كه‌ به‌غدا پاره‌كه‌ی نارد ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و تاوه‌كوو 22ی ئاب، مووچه‌ی مانگی 5ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینانیش دابه‌شده‌كرێت".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure