له‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستان بارانێكی به‌خوڕ باری

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 6054‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

له‌ سنووری قه‌زای چۆمان و ناحیه‌ی وه‌رتێی سنووری قه‌زای رواندز باران ده‌بارێت و ژماریه‌كی زۆری گه‌شتیاریش روویانكردووەته‌ ناوچه‌كه‌. 



موسلیح زرار به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێی قه‌زای رواندز به‌دواڕۆژی وت: "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بارانێكی به‌خوڕ له‌ناوچه‌كه‌ماندا باریوه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: بارانبارینه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رویانكردووه‌ته‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووری وه‌رتێ. 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مجار هه‌بووه‌ له‌وه‌رزی گه‌رماو هاوین بارانبارین به‌وجۆره‌ ببارێت.

هاوكات له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تیش باران ده‌بارێت و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ش سه‌راپا بووه‌ته‌ هه‌ور. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure