داوایه‌ك له‌ هاووڵاتیانی کوردستان ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2748‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

شارەوانی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە ئەمساڵ قوربانییان كردووەو پاشماوەی ئاژەڵەكان لەشوێنی تایبەت فڕێبدەن، تا ئەوانیش بتوانن كۆیان بكەنەوە، نەك لەكەلاوەو دەشتەكان.


نزار كەمال، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەشارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ 14ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی بڕیاری قایمقامیەتەوە كە سەربڕینی ئاژەڵ لە سنوری شەقامی شەستی قەدەغە بكرێت، ئەوە وایكرد تاڕادەیەك پاشەڕۆی ئەو سەربڕینانە كەمببێتەوەو زۆربەی سەربڕینەكان كەوتنە ناوچەی سەربڕینی ئاژەڵ لەخوارووی سلێمانی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: قوربانیكردن وەك نەریتێكی ئایینی ئاساییە، بەڵام ئەوەی نائاساییە فڕێدانی پاشماوەی سەربڕینەكەیە كە زۆرجار هاووڵاتیان دەیخەنە شوێنێكەوە كە شوێنی فڕێدان نییە یان دەیخەنە سووچەكان یان دەشت و كەلاوەكان، لەو كاتەشدا پاشماوەكان نابینرێن و بۆن دروست دەكەن و دەبنەهۆی  بێزاربوونی هاووڵاتیان، بۆیە داوایان لێدەكەن تا ئەو كاتەی قوربانییەكە ماوە ژینگە بپارێزن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure