"14 ترلیۆن دینار پاره‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ردراوە"

هەواڵ / عێراق :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2019 ئاشكرایكرد، 14 ترلیۆن دیناری عێراق، له‌ پاره‌ی باجی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و پاره‌ی كاره‌با به‌هه‌ده‌ر دراوە و له‌ده‌ستچوون.

ریاز مه‌سعودی په‌رله‌مانتاری سائیرون له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2019، 18 ترلیۆن دیناری له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ عێراق له‌ رێگه‌ی باجی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و پاره‌ی كاره‌باوه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌ت جگه‌ له‌ ته‌نیا چوار ترلیۆن هیچی تری وه‌رنه‌گرتووه‌".

وتیشی: "ئه‌و 14 ترلیۆنه‌ی تری به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕیی له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا له‌ كیسچوون و به‌هه‌ده‌رچوون".

روونیشی كرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ران باجیان بۆ بازرگانه‌كان بۆ نیوه‌ی نرخی دیاریكراو كه‌مكردۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure