​"عێراق بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی"

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2019‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

رۆژنامه‌ی شەرق ئەلئەوسەتی سعودی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، عێراق بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی شكاندنی ئێسقانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو پێنوێنه‌كانیش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئیسرائیل به‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی له‌ سوریا ده‌ستی پێبكات ته‌واوی دەكات.


رۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌: "روون و ئاشكرایه‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌ لایه‌ك و ئێران له‌لایه‌كی تر، سه‌رگه‌رمی شكاندنی ئێسقانی یه‌كترن، هه‌ردوولای ململانێكه‌ش عێراقیان وه‌ك گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌ نائاشكراكه‌ هه‌ڵبژاردووە".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ ناوی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، روونیشی كردووەته‌وه‌: هه‌موو پێنوێنه‌كان ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی له‌ سوریا ده‌ستیپێكردووه‌ ته‌واوی بكات، له‌ به‌ئامانجكردنی پێگه‌ ئێرانییه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌كان".

رۆژنامه‌ سعودییه‌كه‌ ده‌شڵێت: "هه‌واڵ و باسوخواسه‌كان چوونیه‌ك نین، سه‌باره‌ت به‌ تەقینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژی جه‌ژندا له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت، هه‌ندێك له‌ بۆچوونه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی یان ئیسرائیلی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كردبێت، هه‌ندێكیش باس له‌ خراپی هه‌ڵگرتنی ده‌كه‌ن، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure