گەڕەکەکانی کەرکوک بێ ئاو دەبن

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی کارەبا پڕۆژەی ئاوی کەرکوک کوژاوەتەوە، فەرمانگەی ئاویش داوا لەهاووڵاتیان دەکات دەست بەئاوەوە بگرن.


هیشام ئیبراهیم لێپرسراوی راگەیاندنی ئاوی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئاب بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەی ڤۆڵتیەی کارەبا و بەرزبونەوەی پلەکانی کارەبا پرۆژەی یەکگرتووی ئاوی کەرکوک لەکارکەوت.

وتیشی: "بەهۆی لەکارکەوتنی پڕۆژەکەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی کەرکوک ( بەری خۆرهەڵاتی شارەکە ) بێ ئاو دەبن کە لە گەڕەکی ئیسکانەوە تاوەکو عەسکەری دەگرێتەوە".

داواشیکرد هاووڵاتیان دەستبگرن بەئاوی عەمبارکراوی ماڵەکانیانەوە تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکەن.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە