باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی كو‌شت

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیوانییه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2019 ئاشكرایان كرد، باوكێك به‌ فیشه‌ك كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه‌ وتوویانه‌ باوكه‌كه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوڕێكی گه‌نجی خۆی كوشتووه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی ناوه‌ڕاستی دیوانییه‌، له‌به‌ر ناكۆكی نێوانیان.

روونیشیان كردۆته‌وه‌: باوكه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure