یه‌كێتی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2019‌ :: 906‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رۆكێكی بۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.


جەمال حەوێز، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی پێسپێردراوه‌.


وتیشی: "داوای له‌ مه‌كته‌بی سیاسی كردووه‌، ماوه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌سێكی دیكه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ دیاری بكه‌ن، چونكه‌ حه‌زی له‌ سه‌رۆكایه‌تیكردنی فراكسیۆن نییه‌".


له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایه‌قه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام دواتر یه‌كێكیان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌وه‌یتریان وه‌زیری كشتوكاڵی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌رگرت.


جەمال حەوێز، له‌دایكبوونی ساڵی 1956ی پارێزگای هه‌ولێره‌ و تاوه‌كو ئاستی ئاماده‌یی خوێندویه‌تی و جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانه‌.

 

پ: ک. س
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure